وادەی خستنەڕووی نزیكبووەتەوە.. دەنگۆی نوێ لەبارەی ئایفۆن 14 ئاشكرادەكرێت

دروشمی چالاكییە چاوەڕوانكراوەكەی ئەپڵ، دەنگۆی نوێی لەبارەی ئایفۆن 14ی نوێ هێناوەتە ئاراوە.

چالاكییەكە كە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئەم مانگە بۆ خستنەڕووی ئایفۆن و بەرهەمە نوێیەكانی دیكەی كۆمپانیای ئەپڵ بەڕێوەبچێت لەژێر دروشمی (Far out)دایە كە مانای (نا كلاسیكی) دەگەیەنێت، ئەمەش پێشبینی ئەوەی لێدەكرێت مۆبایلەكە زۆر پێشكەوتووتربێت لەوانەی پێش خۆی.

لە كارتی بانگێشتی چالاكییەكەدا ژمارەیەك لە هەسارەكان لەسەر شێوەی وێنە سمبولیی كۆمپانیاكە نەخشێندراوە، جگە لە هەردوو وشەی (Far out) ئەمەش ئاماژەیە بۆ شتێكی نوێ، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیان ئاماژەی پێداوە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، بەشێوەیەكی گشتی بانگێشتی كۆمپانیاكە ئاماژەیەك دەربارەی زانیارییەكانی داهاتوو لەخۆدەگرێت.

سەرەڕای مۆبایلەكانی ئایفۆن، چاوەڕوان دەكرێت ئەپڵ سێ جۆری كاتژمێر (ئەپڵ وۆچ) ژمارەیەك ئامێری (ماك)ی نوێ و ئایپادی توانا نزم و بەرز ئاشكرابكات.

بەپێی دزەپێكردنەكانی پێشوو چاوەڕوان دەكرێت ئەپڵ چوار جۆر ئایفۆن 14 بە قەبارەی 6.1 ئینج، 6.7 ئینج لەژێر ناوی (Plus) یان (Max) بخاتەڕوو، سەرەڕای ئایفۆن 14 پڕۆ بە قەبارەی 6.1 ئینج و 6.7 پڕۆماكس.

بەپێی هەندێك لە پێشبینییەكان دەربارەی دروشمەكە، دەشێت كۆمپانیاكە ئەو پلانەی خستبێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە پێشتر بەردەوام دەنگۆ لەبارەیەوە هەبوو، ئەوەیش پەیوەندیكردنە بە مانگە دەستكردەكانەوە لە بارە لەناكاوەكاندا، تایبەتمەندییەكە ڕێگەدەدات بە ناردنی ئاگاداركردنەوەی نوسراو بۆ خزمەتگوزارییەكانی بەهاناوەچوون تەنانەت لەو ناوچانەشدا كە هێڵەكانی پەیوەندیی مۆبایلی تیانییە.

پێشبینییەكی دیكە هەیە پەیوەندی بە هاوێنەی نزیككردنەوە (Zoom)ەوە هەیە، دەوترێت كۆمپانیا پلانیداناوە بۆ باشكردنی هاوینەكە لە 3x بۆ 10x یان تا 40x.

بڕیارە كۆنگرەی ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەكان لە بنكەی كۆمپانیاكە لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا بێت. كۆنگرەكە كاتژمێر 10ی بەیانی بە كاتی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەكگرتووەكان (17:00 بەكاتی گرێنچ) ئەنجامدەدرێت.

ئەپڵ بەنیازە كۆنگرە سەرەكییەكەی لەڕێی ئینتەرنێتیشەوە بگوازێتەوە، وەك درێژەدان بەو ڕێچكەیەی گرتوویەتیەبەر لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەر لە زیاتر لە دوو ساڵ و نیو.

بابەتی پێشتر

لە یەك ڕۆژدا نزیكەی هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

بابەتی دواتر

گەرمیان.. مامۆستایەك بەفیشەک بریندارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share