چین ئەپڵیکەیشنی قورئانی مەجیدی سڕییەوە

بە داواکاری حکومەتی چین ئەپڵیکەیشنی “قورئانی مەجید” لەناو ئەپستۆری موبایلی ئایفۆندا سڕایەوە و لەو وڵاتەدا کەس ناتوانێت ئەو ئەپڵیکەیشنە بەکاربهێنێت.

بەرنامەی “قورئانی مەجید” کە بەرنامەیەکی بەناوبانگی ناو ئەپستۆرە لە ئایفۆندا بە داواکاری حکومەتی چین، بەهۆکاری نەگونجان لەگەڵ ڕێنماییەکان بۆ ڕێکخستنی ئاینەکان لە چین سڕایەوە.

سڕینەوەی بەرنامەکە لە چین یەکەمجار لەلایەن وێبسایتی “ئەپڵ سانسۆرشیپ” ڕاگەیەندرا، کە وێبسایتێکە بەرنامەکانی ناو ئەپستۆری ئایفۆن دەخاتەڕوو، و ڕێکیان دەخات.

کۆمپانیای “پی دی ئێم ئێس” دروستکەری بەرنامەکە ڕایگەیاندووە، “بە وتەی ئەپڵ بەرنامەکەمان (قورئانی مەجید) لە ئەپستۆری ئایفۆنەکانی چیندا سڕاوەتەوە ئەوەش لەسەر داوای حکومەتەکە بووە”.

حکومەتی چین یاسای هەیە بۆ ڕێکخستنی بیروباوەڕە ئاینییەکان و هەندێکجار ئەو یاسایانە دژی پەیڕەوانی ئاینە جیاوازەکانە، وەک ئاینی ئیسلام کە پێنج ملیۆن ئیگوری لەو وڵاتەدا پەیڕەوی لەو ئاینە دەکەن.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ، ڕیکی پوج ڕزگاردەکات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن ئەمڕۆ دەگاتە ئەوروپا

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، جۆ بایدن ئەمڕۆ ده‌گاته‌ ئه‌وروپا و دیدار له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی…
Total
0
Share