ئەندامێکی حەشدی شەعبی تۆمەتبارێک لەناو دادگادا دەکوژێت

ئەندامیکی هێزەکانی حەشدی شەعبی تۆمەتبارێکی کوشتنی باوک و برایەکی لەناو دادگای نەینەوادا دەکوژێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، “تۆمەتبارەکە براوەتە ناو دادگای تاوانەکانی نەینەوا بەمەبەستی دادگاییکردن، لەوکاتەدا ئەندامەکەی حەشدی شەعبی چووەتە ژوورەوە و تەقەی لێکردووە، تۆمەتبارەکە هەر لەناو دادگادا گیانیلەدەستداوە”.

ئەو کەسەی لەلایەن ئەندامەکەی حەشدی شەعبییەوە تەقەی لێکراوە، بە تۆمەتی کوشتنی باوک و برایەکی بکوژەکە لە دادگا بووە.

دوای ڕووداوەکە ئەندامەکەی حەشدی شەعبی دەستگیرکراوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو کەسە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی باوک و براکەی و تۆڵەی ئەوانی کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆڵۆنیا پرۆسێس لە کەیەوە جێبەجێدەکرێت و لە چ کاتێکدا خوێندکار دەگەڕێتەوە قۆناغی یەک؟

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتكردنەوەی سیستمی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share