خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن.

لە خولی ئینگلتەرا دێربی مێرسیساید بەڕێوەدەچێت، ئیڤەرتۆن لە یاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپوڵ دەكات.

ئیڤەرتۆن حەڤدەیەمە و لیڤەرپوڵیش شەشەمە، یارییەكە كاتژمێر 2:30 خولەك بەڕێوەدەچێت.

هەر ئەمڕۆ مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئەستۆن ڤێلا.

سیتی 13 خاڵی هەیە و دووەمە و ئەستۆن ڤێلاش لەدۆخێكی خراپدایە و نۆزدەیەمە.

لەخولی ئیسپانیاش هەردوو یانە گەورەكە یارییان هەیە، ڕیاڵ مەدرید كاتژمێر 5:15 خولەك لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڕیاڵ بیتس دەكات.

یانەی بەرشلۆنەش لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئیشبیلیە دەبیتەوە، یارییەكە كاتژمێر 10ی شەو بەڕێوەدەچێت.

لەخولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ بیتس تاكە دوو یانەن كە 9 خاڵیان هەیە و بەرشلۆنەش 7 خاڵی هەیە و سێیەمە.

لە ئیتاڵیا دێربی توڕە بەڕێوەدەچێت، میلان لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە.

ئینتەرمیلان 9 خاڵی هەیە و سێیەمە و ئەی سی میلانیش 8 خاڵی هەیە و شەشەمە.

پێش ئەو یارییەش یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی فیۆرینتینا دەبێتەوە.

لە فەرەنساش پاریس سانجێرمان كاتژمێر 10ی شەو لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نانت.

یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە:

خولی ئینگلتەرا

ئیڤەرتۆن – لیڤەرپوڵ 2:30

تۆتنهام – فۆڵهام 5:00

چێڵسی – وێستهام 5:00

ئەستۆن ڤێلا – مانچستەر سیتی 7:30

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید – ڕیاڵ بیتس 5:15

ڕیاڵ سۆسیداد – ئەتلەتیكۆمەدرید 7:30

ئیشبیلیە – بەرشلۆنە 10:00

خولی ئیتاڵیا

فیۆرینتینا – یۆڤانتۆس 4:00

میلان – ئینتەرمیلان 7:00

لازیۆ – ناپۆلی 9:45

خولی ئەڵمانیا

یونین برلین – بایرن میونشن 4:30

ئینتراخ – لایبزیگ 7:30

خولی فەرەنسا

نانت – پاریس سانجێرمان 10:00

بابەتی پێشتر

ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەبووان لە زاخۆ كەوتەوە

بابەتی دواتر

لێدوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرز بۆ گاڤی کۆتایی هات

گاڤی ئیسپانی و یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆیەوە هەشت مانگ لە یارییکردن دووردەکەوێتەوە. گاڤی هەشت یارییە لەسەر…
Total
0
Share