عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوت ئاشكرادەكات

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی فرۆشتنی مانگی ڕابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 9 ملیار دۆلار.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە 9 ملیار و 784 ملیۆن دۆلار.

ڕوونیشیكردەوە، كۆی هەناردەی نەوتی خام لەو مانگەدا گەیشتووە 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل.

ناوەندی هەناردەی ڕۆژانەش سێ ملیۆن و 286 هەزار بەرمیل بووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە و ناوەندی نرخی بەرمیلێك نەوتیش گەیشتووەتە 96.05 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین چیتر پرسی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی،  رایگەیاند، “هیوادارین چیتر پرسی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە”. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “هەردوو حکومەتی…
Total
0
Share