نەوت زیاتر لە %1ـی نرخەکەی لەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی داخستنی دوو کێڵگەی نەوتیی کازاخستان، زیاتر لە %1 دابەزی.

رۆژی چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور %1.2 دابەزی و گەیشتە 64 دۆلار و 16 سەنت. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی %1.04 دابەزی و گەیشتە 59 دۆلار و 73 سەنت.

کازاخستان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تێنگیز و کۆرۆلێڤ بەهۆشی کێشەی تەکنیکییەوە راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیان دەستپێکرد و 10 ڕۆژیشە بایکۆتی…
Total
0
Share