فەرمی.. بالۆتێللی پەیوەندی بە سیۆنەوە کرد

یانەی سیۆنی سویسری بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی لە یانەی ئەدەنە سپۆر ڕاگەیاند.

گرێبەستی نێوان “سوپەر ماریۆ” و سیۆن بۆ ماوەی دوو وەرز، تاوەکو هاوینی 2024 بەردەوامی دەبێت.

سیۆن کە دوو جار براوەی خولی سویسرا بووە، دەبێتە یازدەهەمین وێستگەی ژیانی پیشەگەری یاریزانە سەرکێشەکەی ئیتاڵیا، دوای یانەکانی لۆمێزانی، ئینتەرمیلان، میلان، بریشیا و مۆنزا لە ئیتاڵیا، مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ لە ئینگلتەرا، نیس و مارسیلیا لە فەرەنسا، هەروەها ئەدەنە سپۆر لە تورکیا.

لەو بارەیەوە بارتێلمی کۆنستانتین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “سیۆن ئێف سی”، دەڵێت، “ماریۆ لە ڕووی هێرشبەرییەوە زۆرمان پێشکەش دەکات، ئەو هێرشبەرەیە کە پێویستمان پێیەتی، شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵماندا یاری دەکات.”

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتاران بەناونیشانی "دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی" داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

بابەتی دواتر

میدڤیدێڤ و سیرینا گەیشتنە (3)ی کراوەی ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share