ڕامۆس نەشتەرگەریەکی بەپەلەی بۆ دەکرێت و دووردەکەوێتەوە

ڕامۆس نەشتەرگەری بەپەلەی لە ئەژنۆیدا بۆ دەکرێت

ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس بەهۆی ئازاری ئەژنۆوە نەشتەرگەری بۆدەکرێت و بەو هۆیەوە ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕامۆس لە ئەژنۆیدا ئازارێکی توندی هەبووە، ئەو چارەسەر و پلانەی لە 14ی مانگی ڕابردوو (کانونی دووەم) بۆی داڕێژراوە شکستیهێناوە، تەنانەت لەدوای ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیاوە بەتەواوی لە یاریکردن دابڕاوە.

دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی دیکە، بەرگریکارە ئەفسانەییەکەی ڕیاڵ لەلایەن دکتۆر مانو لێیسەوە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ دەکرێت، کە هەمان ئەو دکتۆرەیە نەشتەرگەری بۆ مارکۆ ئاسینسیۆ ئەنجامدا، بەهۆی نەشتەرگەریەکەشەوە ماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

ڕامۆس بەهۆی پێکانەوە ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت

بەپێی ئەو ماوەیەی بۆ چارەسەر و حەوانەوەی دیاریکراوە، کاپیتانۆ ناتوانێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرانبەر ئاتالانتا بەشداریبکات، گەڕانەوەشی دەکەوێتە کۆتاییەکانی مانگی مارسەوە، واتا زێدان دەتوانێت لە کۆتاییەکانی وەرزدا سوود لەتواناکانی وەربگرێت.

ڕامۆس لە وەرزی 2005/2006وە پەیوەندی بە یانەی شاهانەی مەدریدەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 668 یاری ئەنجامداوە، 100 گۆڵی تۆمارکردووە و 40 گۆڵی ڕەخساندووە، لە کۆی گشتی ئەو ماوەیەدا کە 17 ساڵە (58397) خولەک یاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
Total
0
Share