پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی ئەو پرسە.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆدانی سلێمانییەوە سەرجەم پڕۆژەکانی شارەکە وەستاون، 951 بەڵێندەریش مایەپووچ بوون.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەمساڵدا هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ سلێمانی خەرجنەکراوە، سەڕەڕای ئەوانەش کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستدەکرێت.

ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان کۆکردووەتەوە 25 پەرلەمانتارن و داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن لەسەر پرسی گەمارۆدانی سلێمانی، لە نووسراوەکەدا هاتووە، لەبارەی دۆخی ئێستای پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کە لە دۆخێکی زۆر خراپدان و سەرجەم پڕۆژەکانیان راگیراون کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت.

هەروەها داوادەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، ناوخۆ، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لەبەری ئەو پرسەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی زیقار

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی…
Total
0
Share