خورشید هەرکی بۆ نوێنەری نێچیرڤان بارزانی: مەگەر بە مردن خۆم رادەستبکەم

خورشید هەرکی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ نوێنەری نێچیرڤان بارزانی، خۆرادەستکردنی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، مەگەر بە مردن ئەو کارە بکات.

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە خورشید هەرکی کراوە خۆی رادەستبکات، ئەویش لە وەڵامدا پێی وتوون، “مەگەر بە مردن خۆم رادەستبکەم”.

خورشید هەرکی ئەوەشی وتووە، “بابەتەکە لە دەستی من دەرچووە و ئێستا دەبێت پیاوانی ریشسپیی هەرکی بڕیاربدەن، بەڵام خۆبەدەستەوەدان مەحاڵە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە…
Total
0
Share