لە سلێمانی تانکییەکی نەوت تەقییەوە و دوو کەس بوونە قوربانی

لە گەڕەکێکی سلێمانی لەناو ماڵێکدا تانکییەکی نەوت تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە گەڕەکی زانکۆی سلێمانی تانکییەکی نەوت تەقییەوە، بەهۆی رووداوەکە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانی لە ئەو ماڵەدا کە رووداوەکەی تێدا روویداوە کاری ئیزوگامیان کردووە و لەو کاتەدا تانکییەکی نەوت تەقیوەتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share