لە فڕۆکەخانەی هەولێر زیاتر لە شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا

بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە دەستبەسەر زیاتر لە شەش کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەنیازبوون بینێرنە دەرەوەی وڵات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم ڕایگەیاند، “لەلایەن  کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەستگیرا بەسەر بڕی شەش کیلۆ و 420 گرام مادەی هۆشبەردا، جۆری مادەکەش تلیاک بووە و لەناو دوو ڕایەخ و ماکسیەکی ئافرەتاندا شاردرابووەوە”.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو کەسانە بەنیازبوون لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
Total
0
Share