تین هاگ داهاتووی ڕۆناڵدۆی یەكلایی كردەوە

ئیریك تین هاگی هۆڵەندی، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد مانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە ڕیزەكانی یانەكەی دوپاتكردەوە.

تین هاگ باسی لەوە كرد كە ئەوان پشت بە ڕۆناڵدۆ دەبەستن و وەك یاریزانێكی گرنگی خۆیان سەیری دەكەن.

وتیشی: یارییەكانمان زۆرە و پێویستمان بە هەموو ئەو یاریزانانە هەیە كە ئێستا لامان ماون.

تین هاگ هیوای خواست بۆ پێش یارییەكەی ئارسناڵ، ئەنتۆنی پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچستەرەوە بكات و پێشیوایە ئێستا پێكهاتەی تیپەكەی بەهێز بووە.

مانچستەر یونایتد لە چوار یاریی سەرەتای خولی ئینگلتەرا دوو یاریی بردۆتەوە و دوو یاریش شكستی هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share