ئەمڕۆ داهاتووی سێ یاریزانی بەرشلۆنە یەكلایی دەبێتەوە

یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵەكانی بۆ یەكلایی كردنەوەی داهاتووی ئۆبامیانگ و دێست و پیانیچ بەردەوامەو ئەمڕۆ هەموو شتێك كۆتایی دێت.

بڕیارە یانەی بەرشلۆنە ئۆبامیانگ بە یانەی چێڵسی بفرۆشێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوای 22 ملیۆن یۆرۆیان كردوە لەكاتێكدا چێڵسی 20 ملیۆن یۆرۆی داوە.

هەروەها دەیەوێت دەستبەرداری پیانیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ببێت بۆ ئەوەی ڕێژەی بەرزی موچەی یانەكە كەم ببێتەوە.

ئەمە جگە لەوەی هەوڵ بۆ فرۆشتنی دێست دەدات و چەند یانەیەك موشتەرین بۆ كڕینی.

ئەگەر زۆر هەیە دێست بەرەو یانەی مانچستەر یونایتد هەنگاو بنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یانەی بەرشلۆنە داهاتووی هەرسێ یاریزانەكە یەكلایی بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئانۆ جەوهەر: سیستمێك پەیڕەودەكەین بۆ ئەوەی دەمەقاڵێ لە نێوان شۆفێر و هاوڵاتیدا دروستنەبێت

بابەتی دواتر

دوو ژن دەستگیركران دەیانویست بە قاچاخ بێنە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share