ئەو یانانەی سەرکەوتوون بۆ مۆندیالی یانەکان

یانەیەکی دیکە بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان مسۆگەرکرد، کە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی-یە.

یانەی فلامینگۆ لە یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆریس بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە ئەتلەتیکۆ پارانێنسی بردەوە، بەو ئەنجامەش وەک پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای باشوور “لاتین” سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانی یانەکان مسۆگەرکرد.

بەپێی ئەنجامەکان تاوەکو ئێستا، یانەی ڕیاڵ مەدرید وەک پاڵەوانی ئەوروپا، ئۆکلاند سیتی وەک پاڵەوانی ئۆقیانوسیا، وداد کازابلانکای مەغریبی وەک پاڵەوانی ئەفریقا، سیاتڵ ساوندەرز وەک پاڵەوانی “کۆنکاکاف” سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی یانەکان مسۆگەرکردووە.

لە ئێستادا تەنها براوەی کیشوەری ئاسیا و نوێنەری وڵاتی ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە ماوە بەشداریکردنیان مسۆگەربکەن.

تاوەکو ئێستا (فیفا) ناوی وڵاتی ڕێکخەری مۆندیالی یانەکانی ئاشکرا نەکردووە، هەموو ئەگەرەکان بە ئاراستەیەن مانگی شوباتی 2023 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سازبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت. یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین…
Total
0
Share