ئەتلەتیكۆمەدرید فێڵ دەكات لە مامەڵەكردنی گریزماندا

یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید بۆ ئەوەی ناچار نەبێت گریزمان بكڕێت، كەمتر لە 30 خولەك یاریی بە هێرشبەرە فەرەنسییەكە دەكات.

لە یەكێك لە بەندەكانی گرێبەستەكەی گریزمان لەگەڵ ئەتلەتیكۆمەدریدا هاتووە ئەگەر هێرشبەرە فەرەنسییەكە بە درێژایی وەرزەكە لەسەدا 50ی یارییەكان 30 خولەك زیاتر یاریی كرد، ئیدارەی ئەتلەتیكۆ ناچار دەبێت لە وەرزی كۆتاییدا گریزمان بكڕێت.

یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدیش بۆ ئەوەی ناچار نەبێت گریزمان بكڕێت، بە دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری وتووە كەمتر لە 30 خولەك یاریی بە هێرشبەرە فەرەنسییەكە بكە.

سەرباری ئەوەش گریزمان ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ئەنجامەكانی یانەكەدا و لەدواین یاریدا بەرامبەر ڤالێنسیا لە كەمتر لە 30 خولەكدا توانی گۆڵێك بۆ ئەتلەتیكۆ بكات و بردنەوە بەسەر ڤالێنسیا بەدەست بهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share