تەرمێك لە قەڵادزێ دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەی تەرمێك لەناو ماڵێكدا لە قەڵادزێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەتەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێك دەبێت گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیسی فریاكەوتن بە بوونی تەرمێک لەناو ماڵێکدا، لەگەڵ تیمەکانی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دواتر دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ئـ.ح. م.) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1943، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانیلەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو پیاوە بەتەنیا ژیاوە و سێ بۆ چوار ڕۆژ دەبێ گیانیلەدەستداوە، پۆلیسی ڕاپەڕین وادەڵێت.

لە زاری کوڕەکەشیەوە دەڵێت، “باوکی هیچ کێشەیەکی تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەبووە”

تەرمەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پێشتر

هێزی دەریایی ئەمریكا پوچەڵكردنەوەی هەوڵێكی ئێران ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لەبارەی گرانیی نرخی گەشتی عەمرەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 147…
Total
0
Share