ڤێرشتاپن تۆمەتبارە بە تێکدانی ئوتۆمبێلەکەی لوکلێر

چارلز لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری لە پێشبڕکێی بەلجیکا دووچاری کێشەیەکی تەکنیکی بوو، تیمی فێراری پێیان وایە ماکس ڤێرشتاپن هۆکار بووە بۆ دروستبوونی ئەو کێشەیە.

لوکلێری شۆفێری فێراری و ڤێرشتاپنی شۆفێری “ڕێد بووڵ”، بەهۆی سزادانەوە لە پێگەکانی چوارەم و دواترەوە دەستیان بە پێشبڕکێی بەلجیکا کرد، سوودیان لە ڕووداوەکانی هامیڵتۆن لە تیمی مێرسیدس و دۆخی شۆفێرانی دیکە وەرگرت و بە خێرایی بەرەو پێشەنگی ڕۆیشتن.

لە ناکاو بەهۆی بەرکەوتنی پارچەیەک کانزا بە سیستمی “برەیک”ی ئوتۆمبێلەکەی لوکلێر، برەیکەکانی گەرم بوون و شۆفێرەکەی مۆناکۆ بە ناچارییەوە گەڕایەوە بۆ گەراج تاوەکو کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.

لە تۆمارەکاندا دەرکەوتووە، ماکس ڤێرشتاپن کە لە پێش لوکلێرەوە بووە، پارچەیەکی نامۆی لە ئوتۆمبێلەکەی کردووەتەوە و فڕێیداوەتە مەیدانی پێشبڕکێکردن، ئەو پارچەیەش بووەتە هۆی کێشە تەکنیکییەکەی لوکلێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا ناسناوی یورۆ نه‌یشن لیگی به‌ده‌ستهێنا

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ یاریی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیسپانیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share