فێراری ساڵی 2022 شۆڕشێکی گەورە بەسەر مێرسیدس و ڕکابەرانیدا دەکات

فێراری لە بساڵی 2022 بزوێنەرە نوێیەکەی لە بواری فۆرمولا 1 بەکاردەخات

تیمی فێراری ئیتاڵی ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی بزوێنەرێکی نوێ دەکات، کە پێشتر لە بواری فۆرمولا وەندا هاوشێوە و هاوتای نەبووە.

وەک ئاشکرایە چەند وەرزێکە تیمی مێرسیدسی ئەڵمانی کۆنتڕۆڵی پێشبڕکێ و نازناوەکانی بواری فۆرمولا وەنی کردووە، تیمەکانی دیکەیان ناچارکردووە کێبڕکێ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی لسیتی شۆفێران و تیمە وەبەرهێنەکان بکەن.

فێراری ئیتاڵی کە یەکێکە لە کۆمپانیا ئەفسانەییەکانی بواری وەبەرهێنانی ئوتۆمبێل، چەند وەرزێکە بەدەست کێشەی میکانیکی لە بزوێنەرەکانیدا دەناڵێنێت، بەم هۆیەوە شۆفێرانی وەک سباستیان ڤیتێل و لیکلێر شكستیانهێناوە لە چنینەوەی نازناوی پاڵەوانی وەرز.

لە ئێستادا کارلۆس ساینز و لیکلێر شۆفێری تیمەکەن، بەپێی زانیاریەکانی فرانکۆ نوگنێسی ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی کە بۆ گۆڤاری “جیهانی ئوتۆمبێل”ی ئاشکراکردووە، لە ساڵی 2021 فێراری بەهەمان شێوازی وەرزەکانی دیکە بەردەوامدەبێت و لە پشت پەردەشەوە ئامادەکاری بۆ گۆڕانکارییەکی گەورەدەکات.

نوگنێس ئاشکرایکردووە، کە تیمی فێراری سەرقاڵی وەبەرهێنانی بزوێنەرێکی ناوازەیە تاوەکو ئێستا لە بواری فۆرمولا وەن بەکارنەهاتووە، گۆڕانکاری لە ستایلی سلندەر و بۆکسی گێڕدا دەکرێت، تەنانەت بەشێک لە بزوێنەرەکەش لادەبەن بۆ کەمکردنەوەی کێشی ئوتۆمبێلەکانیان.

خەونەکەی فێراری خەونی تیمی مێرسیدسە لە ساڵی 2014وە، ڕەنگە ببێتە شۆڕشی نوێ و گەڕانەوەی سوورە بەناوبانگەکەی ئیتاڵیا، ڕەنگیشە پڕۆژەی بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوە درێژەبکێشێت و لە 2022 فریای جێبەجێکردنی نەکەون.

بابەتی پێشتر

مێسی بە درێسی پاریسەوە لێدانێکی دیکەی فەرەنسیەکانە لە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ئەوەی زێدان داوای دەکات لە ڕیاڵ مەدرید بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share