یەکەم کاروانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی گەیشتە ڕوسیا

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، یەکەم بارهەڵگری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران گەیشتە ڕوسیا، بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە شەڕی دژی ئۆکرانیا.

ئەو فڕۆکە ڕوسیانەی درۆنەکانی ئێرانیان گواستووەتەوە لە 19ی ئەم مانگەوە لەلایەن ڕوسیاوە ڕەوانەکراون و لانیکەم دوو جۆری جیاواز لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەڵگرتووە، هەردوو جۆرەکە توانای هەڵگرتنی کەرەستەی لەناوبردنی ڕادارەکان و ئامانجە سەربازییەکانیان هەیە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو فڕۆکانە پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ڕوسیا.

ڕوسیا خاوەنی هەزار و 500 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە ئەوەش ژمارەیەکی کەمە بۆ ڕوسیا بۆیە پێویستی بە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیە کە ئێران دروستیکردوون.

لە مانگی تەمموزدا ئەمریکا هۆشداریدا لە هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بەکاردەهێنێت لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە بازگەی هەولێر – مەخمور داخراوە و کێشە بۆ هاتوچۆ دروستبووە

بابەتی دواتر

خانووە زیادەڕۆكانی شۆڕش تاپۆدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند. نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بەرەبەیانی…
Total
0
Share