لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەگاتە هەشت ملیار کەس

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی جیهان بگاتە هەشت ملیار کەس و چینیش لە یەکەمی ریزبەندی قەرەباڵغترین دەوڵەتانی جیهان هاتووەتە دەرەوە.

ئیدارەی ئابووری و کۆمەڵایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، “ژمارەی دانیشتووانی جیهان خاوترین گەشەی بەخۆیەوە بینیوە لە دوای ساڵی 1950 وە، لەدوای ساڵی 2020 یش بە رێژەی لانی کەم %1 کەمیکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ژمارەی دانیشتووان لە 15 ی ئەم مانگە دەگاتە هەشت ملیار کەس و تا ساڵی 2030 یش دەگاتە 8.5 ملیار بۆ ساڵی 2050 دەگاتە 9.7 ملیار و لە ساڵی 2080 بۆ 10.4 ملیار بەرزدەبێتەوە و تا  ساڵی 2100 لەم ژمارەیەدا دەمێنێتەوە”.

ئاشکراشی کردووە، “هندستان هاتووەتە پلەی یەکەمی ریزبەندی قەرەباڵغترین دەوڵەتانی جیهان و پێش چین کەوتووە،  لە جیهاندا بە گشتی رێژەی وەچەخستنەوە کەمبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2050 لە 61 دەوڵەتی جیهاندا بەهۆی کەمبوونەوەی وەچەخستنەوە بە رێژەی %1 ژمارەی دانیشتووان کەمبکات”.

باسی لەوەش کردووە، “پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 لە هەشت دەوڵەتی (کۆنگۆی دیموکرات، میسر، ئەسیوپیا، هند، نێجیریا، پاکستان، فلیپین و تەنزانیا) نیوەی ئەو زیادبوونەی ژمارەی دانیشتووانی تێدا رووبدات کە لەسەرەوە باسکراوە”.
روونیشیکردووەتەوە، “پێشبینی دەکرێت رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵە و رێژەی %10 پێکدەهێن تا ساڵی 2050 بگاتە %16
%

بابەتی پێشتر

ویستی لێوی گەورە بکات کارەساتی بەسەر خۆی هێنا

بابەتی دواتر

زەوی دەدرێت بە كارمەند و فەرمانبەرانی دوو وەزارەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share