ئەمریكا: ئێستا نزیكترین لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران

كۆشكی سپی دەڵێت، “ئێستا نزیكترین لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران” و جەختدەكاتەوە كە بایدن دیپلۆماسییەت و ڕێككەوتن بە باشترین بژاردە دەبینێت.

جۆن كێربی ڕێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت، “بەدڵنیاییەوە بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر، ئێستا نزیكترین لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێك بۆ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی”.

كێربی هۆكاری ئەو نزیكبوونەوەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ نەرمی نواندن لە لایەن ئێرانەوە، لەو بارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ” ئێران ئامادەیی نیشانداوە بۆ سازشكردن لەسەر هەندێك دۆسیەی سەرەكی، بۆیە پشتبەست بەمە بەردەوامین لەسەر ڕێگای گفتوگۆ”.

ڕێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دووپاتیكردەوە، “جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تا ئێستاش پێیوایە دیپلۆماسییەت و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، باشترین ئەنجامە كە بتوانین بەدەستیبهێنین و بۆ ئەو مەبەستە درێژە بە هەوڵەكان دەدەین”.

بابەتی پێشتر

دز چووەتە سەر ماڵی ئۆبامیانگ

بابەتی دواتر

ناسا: لە داهاتوودا مرۆڤ بۆ ژیان و توێژینەوە لەسەر مانگ دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share