ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی پێشکەشی ئەمریکا کردووە.

ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، ئـ.ـێران لە ڕێگەی پاکستانەوە ئەو پێشنیارە نوێیەی ڕادەستی ئەمریکا کردووە.

پێشنیارە نوێیەکەی تاران بریتییە لە کۆتاییهێنان بە جەنگ یاخود ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، لەگەڵ کردنەوەی گەرووی هورمز بە یەکجاری، لەبەرامبەردا دانوستانە ئەتۆمییەکان لەم قۆناغەدا ڕابگرێن و دوابخرێن بۆ کاتێکی دیکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمێکی نا ناوەندی دابمەزرێندرێت

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراسیی نوێیان کرد و رایانگەیاند دەبێت سیستمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێندرێت.…
Total
0
Share