ئەنچیلۆتی تەنها ڕاهێنەری هازارد نییە

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە و پێیوایە شایستەی بردنەوە بوون.

دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل، ئەنیچلۆتی باسی لەوە كرد كە ئەوان بە ڕیتمێكی خێرا یاریی دەكەن.

وتیشی: كاتێك تایمی دووەم ڕیتمی یارییەكە خاو بووەوە، چەند گۆڕانكارییەكم كرد یارییەكە خێرا بووەوە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

– تیپێكی زۆر باشم هەیە و دینامیكییەكی خێرا بەكار دەهێنین

– من ڕازیم لە ئاستی یاریزانەكان

– سەرەتای تایمی دووەم خاو بوینەوە بۆیە گۆڕانكاریم كرد و ڕیتمەكەم خێراكردەوە

– من تەنها ڕاهێنەری هازارد و بنزیمە و مێندی نیم ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدم چی باشبێ بۆ تیپەكە ئەوە دەكەم لە داهاتودا چانس بەر هازارد دەكەوێت

– سەرەتا بە بەهێزی دەستمانپێكرد دواتر ڕیتمەكە خاو بووەوە پاشان گۆڕانكاریەكان یارییەكی گۆری

– كاتێك خاو دەبینەوە كامافێنگا بە وزە زۆرەكەی هاوكاریمان دەكات

– سەرسام نیم بەپاس و خێرایی چوامینی ئەو یاریزانێكی باش و بەتوانایە

بابەتی پێشتر

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق<br>ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

بابەتی دواتر

چاڤی دەڵێت بەرشلۆنە لەسەر ڕێگەی ڕاستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share