لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە دەستگیرا بەسەر سێ سەكۆی كاتیۆشادا كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆردومانی سنووری ناحیەی قادركەرەم و كێڵگەی غازی كۆرمۆريان پێدەكرا.
ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاویكردەوە، دەستگیركرا بەسەر سێ سەكۆی كاتیۆشادا كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆردومانی سنووری ناحیەی قادركەرەم و كێڵگەی غازی كۆرمۆریان پێدەكرا.
هەر ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە و دەست بەسەر ئامرازەكانی هەوڵی هێرشەكەدا گیرا.
مانگی ڕابردوو لانیكەم جارێك و مانگی پێشتریشی سێجار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی غازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادركەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران.