نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، زانیاری لەبارەی زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەخاتەڕوو.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک لە سلێمانی نزیکەی مانگێکە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

لەبارەی کاتی تۆمارکردنەکە، ئاراس محەمەد، “دوو بۆ سێ مانگی پێدەچێت تاوەکو ناوی منداڵەکە لە سیستمەکە تۆماردەکرێت”.

پەیوەست بەو هاوژینانەی منداڵیان هەیە، بەڵام هێشتا فۆڕمی خۆراکیان نییە، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، “دەتوانن لەسەر فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی پیاوەکە ناوی منداڵەکەیان تۆماربکەن و هیچ کێشەیەک دروست نابێت”،

پێداویستیەکانی تۆمارکردنی ناوی منداڵ:

1- کارتی نیشتمانیی منداڵەکە.

2- وێنەی ئێستای منداڵەکە.

3- کارتی نیشتمانیی باوک یاخود دایکی منداڵەکە.

4- ئەگەر منداڵەکە دایک و باوکی نەمابوو ئەوا دەبێت وەفاتنامەی یەکێکیان وێنەی بگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share