تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
شارەوانیی تووەسپی دەستبەكاردەبێت و سنوور دیاریدەكات

عوسمان شارباژێڕی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی شارەوانیی تووەسپی كە لە 2010وە هەوڵی بۆ دەدرێت، دامەزرێندراوە و سەرۆكیشی بۆ دەستنیشانكراوە.

وتیشی، ڕۆژی دووشەممە 29 ئاب دەچنە تووەسپی و هەوڵی دیاریكردنی شوێنێك دەدەن بۆ ئەوەی بكرێت بە بینای شارەوانی و فەرمانگەكە بە فەرمی دەستبەكاردەبێت.

لەبارەی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تووەسپییەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، یەكەمین كاری سەرۆكایەتیی شارەوانیی تووەسپی، دانانی نەخشە دەبێت بۆ سنوورەكە و شوێنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەك خوێندنگە، بنكەی تەندروستی، كارەبا، باخچە و شەقام دیاریدەكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، نزیكەی دوو هەزار خانوو لە تووەسپی هەن كە خێزانیان تیادا نیشتەجێن و دوو هەزار هەیكەل و زەوییش هەن. عوسمان شارباژێڕی ژمارەكانی بۆ ئێستا پشتڕاستكردەوە و وتی، ئەو شوێنانە دیاریدەكرێن كە دژی نەخشە نین و مامەڵەی تاپۆكردن لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت و خانووەكانیان تاپۆدەكرێن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی ئیتاڵیا به‌ یه‌کسانبوونی یوڤێ و ڕۆما کۆتاییهات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مونشنگلادباخ دوو خاڵی له‌ بایرن داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share