هونەرمەندێك بەهۆی پشتیوانیكردن لە چالاكوانانی بادینان دەستگیركرا

هونەرمەندێكی بادینان بەهۆی بەشداریکردن لە کەمپەینی “ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان” بە میوزیكێك، لە لایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراوە.

ئەیهان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ لە پەیامێكدا كە ئاراستەی ڕای گشتی كردووە، دەڵێت، “ئاسایشی دھۆک، لەسەر میوزیکێکی 30 چرکەیی بۆ زیندانیانی بادینان لە ڕێککەوتی 1ی ئابەوە ھونەرمەند بڵند نەبی ئامێدی دەڕفێندرێت و دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوونی ئازادی دەکەن”.

دەشڵێت، “ئەو هونەرمەندە لەسەر ئەو زوڵمەی بەرامبەری کراوە بێدەنگ نەبووە، بۆیە دەزگا ئەمنییەکان لە 9ی ئاب دووبارە بە شێوازێکی ناشارستانی دەیڕفێنن و بەرەو ئاسایشی گشتیی ھەولێری دەبەن”.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو چالاكوانەی مافی مرۆڤ، “بڵندی میوزیکژەن ئەشکەنجەدراوە و تائێستاش ڕێگە بە کەس نەدراوە بیبینن و ڕێگەنادەن پارێزەریشی ھەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
Total
0
Share