ئەحلام ئەلبوومێك بە عێراقی دەچڕێت

ژنە گۆرانیبێژی ئیماراتی ئەحلام شامسی ئەلبوومێكی گۆرانی بە شێوەزاری عێراقی بڵاودەكاتەوە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ژنە گۆرانیبێژەكە دەڵێت، ئەلبوومێكی گۆرانی بە شێوەزاری عێراقی بڵاودەكاتەوە و سەرگەرمی ئامادەكارییە بۆ ڕاگەیاندنی.

ئەحلام ڕایگەیاند، هەموو كارەكانی ئەلبوومەكە تەواوبوون و لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بڵاویدەكاتەوە و وتی، “ئەلبوومەكە تەواو تەواو ئامادەیە”.

ژنە گۆرانیبێژە ئیماراتییەكە خۆشەویستیی خۆی بۆ عێراق و عێراقییەكان نیشاندا و وڵاتەكەی بە “تاجی سەرم” ناوبرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەلبوومەكەی دیارییەكەی تایبەتە بۆ عێراقییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share