فیلمی ژنە سەرسوڕهێنەرەكە داهاتێكی خەیاڵی دەركردووە

هەرچەندە بەهۆی كۆرۆناوە كەرتی سینەما ئیفلیجبوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام فیلمی “ژنە سەرسوڕهێنەرەكە 1984 (Wonder Woman 1984)” لەماوەی سێ ڕۆژدا داهاتێكی زۆری كۆكردووەتەوە.

بەگوێرەی سایتی بۆكس ئۆفیس، فیلمی “ژنە سەرسوڕهێنەرەكە 1984 (Wonder Woman 1984)” لە ڕیزبەندی یەكەمی ئەو فیلمانە دێت كە لە سەردەمی كۆرۆنادا زۆرترین داهاتیان كۆكردووەتەوە.

فیلمەكە سەربە جیهانی دی سی-یە و لەلایەن كۆمپانیای Warner Brosەوە دەرهێنانی بۆ كراوە.

داهاتی فیلمی وۆندەر ومان 1984 لەماوەی سێ ڕۆژدا لە ئاستی جیهان 85 ملیۆن دۆلار بووە، كە لە 25ی ئەم مانگەوە پەخش كراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەشی یەكەم ئەو فیلمە كە لە ساڵی 2017دا پەخشكرا، بڕی 822 ملیار و 303 ملیۆن و 505 هەزار دۆلاری كۆكردەوە.

بەدەر لەوەی لە هەندێك سینەمای ئەمریكا و كەنەدا فیلمەكە پەخشكرا، لەڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتی HBO Maxیشەوە بەپارە بەردەستبوو بۆ ئەوەی تەماشا بكرێت و هەوادارێكی زۆری فیلم لەو تۆڕەوە تەماشایان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەشمیل ڕەسوڵ: گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند، گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. د. نەشمیل ڕەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا…
Total
0
Share