سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە نوسراو داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی بەغداد بکات لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداری بکات.
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاندووە، “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى”.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە دانیشتنی چوارشەممە 2 ی کانونی یەکەم دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی سووربوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر زیادكردنی بڕگەی تایبەت بە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گرژی لێكەوتەوە و بەپێی ئەو کارنامەیەی دانرابوو بەڕێوەنەچوو.