کەشناسی: لە هەندێک شوێن خۆڵبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوەباران

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بەشێک لە باشووری هەرێم خۆڵبارین دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوەباران دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەبارانی کورت خایەنی پچڕ پچڕ لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان.

هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم بەهۆی  خێرایی با ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە بەمجۆرەیە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل پەیدابوونی پەڵەهەوری جیا جیا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی گەرمیان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و لە باشووری شاری کەرکوک کاریگەریی زیاتر دەبێت.

هەروەها پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە لە ڕۆژانی پێشوو نزمتر دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد

بابەتی دواتر

دادگای هەولێر لەبارەی پرسی نەوتەوە داوای پەلەنەكردن لە دادگای فیدراڵی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share