باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە نزیكەوە چاودێریی دۆخی عێراق دەكەین و داوا لە لایەنە عێراقییەكان دەكەین خۆیان لە هەموو توندوتیژییەك بە دووربگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە شاری بەغداد بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكەین”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە لایەنە عێراقییەكان دەكەین خۆیان لە هەموو توندوتیژییەك بەدووربگرن.
داواش لە لایەنەكان دەكات، “دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە هەموو توندوتیژییەك بەدووربگرن، سەرجەم ناكۆكییە سیاسییەكانیان بە ڕێگە چارەی ئاشتییانە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەربكەن”.