بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لە دیدارێکدا پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەکان، دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی نیشتمانی تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختی لە چارەسەرکردنی دەستوورییانە و سیاسییانەی کێشەکان کردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیر و ھەماھەنگە بۆ سەرخستنی گفتوگۆی نیشتمانیی بنیادنەرانە بە بەشداریی ھەموو لایەنە سیاسییەکان کە ببێتەھۆی دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە.

لە بارەی دۆخی ھەرێم، پرسی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو و وتی، یەکێتی بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردن نەبووە، بەڵکو دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت و کۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەربێت چونکە پرسێکی وەھا گرنگ و چارەنووسساز پێویستی بە سازان و ڕێککەوتنی ھەموو لایەنەکانە.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانی- یەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێم پێكدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە ؟
هەڵویستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە لە مانگی 11ی…
Total
0
Share