دەسەڵاتی دادوەریی عێراق كاری دادگاكان و دادگای فیدراڵیی ڕاگرت

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، بەهۆی هەڕەشە و خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە، سەرجەم كارەكانی دادگای فیدراڵی و دادگاكانی ڕاگرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەسەڵاتی داوەریی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنەكە لەگەڵ دادگای فیدراڵیدا، كە بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجامدراوە، بڕیاریانداوە كارەكانی دادگاكانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگای فیدراڵی ڕابگرن.

هۆكاری بڕیارەكەش بۆ خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری و ئەو هەڕەشانەوەیە كە لە دەسەڵاتی دادوەری كراون، تا پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی ئەو ڕەفتارە نا دەستووری و نا یاساییانەوە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەكەی لە ئەستۆی حكومەتە و پێویستە ڕایانبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 100%ی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواوکراون کە بڕیارە 20 مانگ…
Total
0
Share