جومانە غەلای: زیاتر لە 400 هەزار کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پێشکەشکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 400 هەزار کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پێشکەشکردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 433 هەزار و 655 کەس فۆڕمی بوون بە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدانیان پڕکردووەتەوە.

وتیشی، “لەو ژمارەیە 250 هەزار و 125 کەسیان فەرمانبەرن و 183 هەزار و 530 کەسیشیان دانەمەزراون، هەروەها 302 هەزار و187 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 131 هەزار و 468 کەسیشیان لە رەگەزی مێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزهەر محەمەد: گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە تاڵانی برابوون فشارەکانی سەر بودجە کەمدەکاتەوە

ڕاویژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارانەی لە گەندەڵکاران وەرگیراونەتەوە، دەخرێنە خزمەتی خەڵکەوە. مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق…
Total
0
Share