چاڤی: بەرشلۆنە لەسەر ڕێگە ڕاستەكەیە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان بەسەر ڕێگەیەكی ڕاستدا دەڕۆن و یاریی زۆر زیاتریش دەبەنەوە لەم وەرزەدا.

ستایشی ئاستی بەرزی دی یۆنگ و لیڤاندۆڤسكی كرد بۆ ئەو ئاستەی بەرزەی پێشكەشیان كردووە.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– تایمی یەكەم پەلە پەلمان زۆر كرد تایمی دووەم چارەسەرمان كرد

– هەندێ جار ئێمە باشتر بوین هەندێ جار كۆنتڕۆڵمان لەدەست دەدا

– بردنەوەیەكی زۆر گرنگ بوو بۆئێمە كارەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ باشتر بوون

– شایستەی بردنەوە بوین و ئەنجامەكە دادپەروەرانە بوو

– ئاستی دی یۆنگ زۆر باشبوو بەڵام چانسی نەبوو تۆپێكی لەدەستدا بوو بە گۆڵ لەسەرمان

– ئەو تیپەم بینی كە چاوەڕێم دەكرد بیانبینم

– ئێمە لەسەر ڕێگە ڕاستەكە دەڕۆین

– لیڤاندۆڤسكی نمونەیە بۆ یانەكە و یاریزانەكان، ئەو یاریزانێكە سودی لێدەبینین بۆ ئێستا و بۆ داهاتووش

– تایمی دووەم شێوازی یاریكردنی خۆمان گۆڕی و زۆر باش دەركەوتین

– لیڤاندۆڤسكی دەتوانێت جیاوازی دروستبكات

– پێویستە تۆپی كەمتر لە پێشەوە لەدەست بدەین

– یەكەم سێ خاڵمان بەدەستهێنا، ئەم وەرزە یاریی زۆر دەبەینەوە

– فیران تۆرێس ڕاهێنانی باشی كرد بۆیە سەرەكی بوو دەبێت ڕكابەری لەنێوان یاریزانەكاندا دروست بكەین

بابەتی پێشتر

لێدوانی تین هاگ پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share