کارەبای نیشتمانی لە هەندێک شوێنی سلێمانی کەمدەبێتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی تێکچوونی یەکێک لە محاویلە گەورەکانی وێستگەی باشور پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەندێک گەڕەکی شارەکە کەمیکردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێک کە بەڕێوبەرایەتییەکە ئەمڕۆ 30ی تشرینی دووەم بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، ” بەهۆی سووتانی یەكێك لەمحاویلە گەورەكانی وێستگەی باشوور (هوانە) بووەتە هۆی تێكچوونی بەرنامەی پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی (رۆژهەڵات، قڕگە، قەرەتۆغانی نوێ، ئیبراهیم ئەحمەد، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان)، كە بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی لەبەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵەوە دادەنرێت بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی و بەرنامەی كارەبای موەلیدە، ناتوانرێت وەك پێویست و وەك گەرەكەكانی دیكە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێت”.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، ” بۆیە بەهەموو موەلیدەكانی سنوورەكەی رادەگەیەنین بەدەر لەبەرنامەی كارەبای ئاسایی هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی لەسنوورەكەدا رووبدات دەبێت موەلیدەكانیان كارپێبكەن و هاووڵاتیان بێ كارەبا نەكەن و مافیان پارێزراو دەبێ لەم بابەتەدا بەسەرپەرشتی لیژنەی کارەبای مۆلیدەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان”.

بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای هەرێم پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو فشارێکی زۆر لەسەر کارەبای نیشتمانی دروست دەبێت و بڕی پێدانەکەی بە بەراورد بە پێش هاتنی وەرزی سەرما کەمدەکات.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 400 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی دواتر

عێراق دەیەوێت كۆتایی بە بەهەدەردانی گازی سروشتی بهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share