(ڤیدیۆ) پاریس به‌ حه‌وت گۆڵ نمایشی تواناکانی کرد

یانه‌ی پاریس سان جێرمان سێیه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر لیل ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمار کرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای له‌ “پیارۆ مۆروا” یاریی هه‌فته‌ی سێیه‌می وه‌رزی 2022/2023ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یانه‌ی لیل ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی پاریس به‌ ئه‌نجامی حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی یه‌ک، 27، 39، 43، 52، 66، 87 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ (سێ گۆڵ)، لیۆ مێسی، ئه‌شره‌ف حه‌کیمی، نێیماره‌وه‌ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ‌ و له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمار کرد

یانه‌ی بایرن میونشن دووه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share