هۆکار چییە؟ نادال لە دوو پاڵەوانێتی گەورە کشایەوە

ڕافائێل نادالی ئیسپانی، ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی بەفەرمی بەشداری پاڵەوانێتییەکانی ویمبڵدن و ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2021 ناکات.

دوای لەدەستدانی ناسناوی ڕۆلاند گارۆس بەرامبەر نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی، ڕافا نادالی ئەستێرە و ئەفسانەی ئیسپانیا لە بواری تێنسی سەرزەوی، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەهەردوو پاڵەوانێتی کراوەی بەریتانیا “ویمبڵدن” و ئۆڵۆمپیادی هاوینەی تۆکیۆ کشایەوە.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چالاکییەکانی ویمبڵدن و تۆکیۆ 2021 دەستپێبکەن، هەوادارانی ماتادۆرە ئیسپانییەکە بەهیوابوون بەیەکێک لەم دوو ناسناوە قەرەبووی لەدەستدانی ڕۆلاند گارۆس بکاتەوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کشانەوەی ڕاگەیاند.

نادال لە پێگە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نوسیویەتی، ” سڵاو لە هەمووان، بڕیارمدا بەشداری پاڵەوانێتی ویمبڵدن و ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ نەکەم، ئەم بڕیارە هەرگیز ئاسان نەبوو، بەڵام ناچاربووم گوێبیستی تیمەکەم بم و بارودۆخی جەستەییم لێکبدەمەوە، پاشان گەیشتین بەوەی ئەم بڕیارە دروستترینە”.

هەروەها نوسیویەتی، ” ئامانجی ئەم بڕیارەم بۆ بەردەوامیدانە بە یاریکردن و ئەوکارەی هەمیشە پێی دڵخۆشدەبم، واتا کێبڕکێکردن لە بەرزترین ئاست و هەوڵدانی بەردەوامم بۆ بەدیهێنانی ئامانجە پیشەییەکانم”.

بابەتی پێشتر

پێنج یانە ئامادەن سێرجیۆ ڕامۆس بکڕن

بابەتی دواتر

ماڵئاوایی ڕامۆس کۆتایی بە نەریتێکی 100 ساڵەی ڕیاڵ مەدرید هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share