“ڕێد بوڵ” شاسی نوێ بۆ ئوتۆمبێلەکەی دروست دەکات

تیمی “ڕێد بوڵ” لە وەرزی داهاتوودا شاسی ئۆتۆمبێلەکانی لە بواری “فۆرمولا 1” نوێ دەکاتەوە.

گۆڤاری “ئاموس”ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، تیمی “ڕێد بوڵ” کە لەم وەرزەدا پێشەنگی پاڵەوانێتی فۆرمولا 1ی جیهان دەکات، سەرقاڵی دروستکردنی شاسییەکی نوێ و سووکترە لەو شاسییەی لەم وەرزەدا بەکاریدەهێنێت.

شاسییە نوێیەکە دەبێت دووبارە هەموو تاقیکردنەوەکانی (FIA)ی کەوتنەخوارەوە و بەریەککەوتنی بۆ بکرێتەوە،  هەروەها دەبێت سێ هەیکەلی نوێ دروست بکەن بە تێچووی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی پشکنین و تاقیکردنەوەکان.

بە هەمان شێوە تیمی مێرسیدس کار لەسەر هەیکەل و شاسی نوێ دەکات، ئەم هەوڵانەش بۆ کەمکردنەوەی کێشی ئوتۆمبێلەکانە، بەو پێیەی کێشی ئۆتۆمبێلی ئێستای تیمی “ڕێد بوڵ” حەوت کیلۆگرامی لە کێشی ئاسایی زیاترە، لە کاتێکدا مێرسیدس هەشت کیلۆگرام لە کێشی پێویست زیاترە، ئەوەش کاریگەری لەسەر خێراییەکەیان دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share