سەدر: گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسانەدا ناكەم كە ویستیان بمكوژن

موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، هەوڵی گفتوگۆی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی داوە بەڵام بەپێی پێویست بەدەم داواكارییەكەیەوە نەهاتوون و دەڵێت، “گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسانەدا ناكەم كە ویستیان بمكوژن”.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، كەمێك لەمەوبەر پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەستپێشخەریی خستووەتە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەوەی “دانیشتنێكی گفتوگۆكردن” بەڵكو “دیبەیتێك”ی ئاشكرا و بە پەخشی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا بكەن.

بەپێی وتەی سەدر، وەڵامی لایەنی بەرامبەر كە مەبەستی چێوەی هەماهەنگییە وەك پێویست نەبووە و “هیچی لەبارەی چاكسازی و داواكاریی شۆڕشگێڕان و كۆژانەكانی گەلەوە تیادا نەبوو، هیچ گرنگییەكیان نەدا بەوەی كە ڕوودەدات، بۆیە بەهیواین هەمووان چاوەڕوانی هەنگاوی دواترمان بن لەبارەی سیاسەتی پشتگوێخستنی ئەوەی عێراقی بەهۆی گەندەڵی و پاشكۆیەتییەوە گەیاند بەم دۆخە”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، “چیتر چاوەڕوانی دانیشتنی نهێنیی نوێ نەبن لەگەڵ مندا، من هیچ لە گەلەكەم ناشارمەوە و لەگەڵ گەندەڵكاران و ئەوانەی ویستیان بمكوژن كۆنابمەوە”.

لە ماوەی ڕابردوودا چێوەی هەماهەنگی، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ نواندنی نەرمی و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، بۆ ئەو مەبەستە هادی عامریی ڕاسپارد گفتوگۆ لەگەڵ سەدر-دا بكات. بەڵام بەپێی وتەی چەند سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی كە پێشتر لێدوانیان بۆ “ئێستا” داوە، سەدر بەدەم دەستپێشخەرییەكەیانەوە نەچووە.

بابەتی پێشتر

مەرزی كێلێ بە نێودەوڵەتی دەكرێت

بابەتی دواتر

ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت وەرگرتنی پارەی ئاوی پەكخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
زیاتر ببینە

بكوژی باوكی چالاكوانەكە دەستگیركرا

بكوژی باوكی پارێزەرە چالاكوانەكەی عێراق، دەستگیركرا. فەرماندەیی پۆلیسی میسان ڕایگەیاند، “تۆمەتباری كوشتنی ئەحمەد هلێجی، باوكی پارێزەرە بێسەروشوێنەكە لە…
Total
0
Share