هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی لە خولی یەكەم گیراونەتەبەر پەیڕەودەكرێنەوە و هێڵەكانی ئینتەرنێتیش ڕادەگیرێن.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ شەممە 20 ی ئابی 2022 خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە لە ماوەی یەك هەفتە سەرجەم تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.

ئاشكرایكرد، ئەو ڕێوشوێنانەی لە خولی یەكەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی گیرابوونەبەر بۆ بەرگرتن لە دزەكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان هەمان میكانیزم پەیڕەودەكرێنەوە و ڕۆژانە لەكاتژمێر 7:30 خولەك تاوەكو كاتژمێر 10:30خولەكی بەیانیان هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share