تەندروستیی کۆیە: لە یەک ڕۆژدا دووپشک بە 11 کەسییەوە داوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند، تەنها لە یەک ڕۆژدا 14 حاڵەتی گەستن تۆمارکراوە، لەنێویاندا 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک.

تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند، تەنها لە ماوەی ڕۆژی هەینی، بەرواری 1ـی ئایاری 2026، 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک، یەک حاڵەتی پێوەدانی نەزاندراو و دوو حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شـ.ـەهید د. خالید تۆماکراوە.

هاوکات ڕاشیگەیاند، سەرجەم چارەخوازان چارەسەر پێویستیان بۆ کراوە و لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرزیی دژە هاریی سەگ و دەرزیی دژە ژەهر، دواتر ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە دەبێتە ژێر دەڕاسەوە و گـ.ـیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لە ناحیەی زنانە، لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە چووەتە ژێر دەڕاسەوە، گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

ناونووسین بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا دەستبكرێت بە ناونووسینی چاودێرانی ناوخۆیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share