بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و سوپای عێراق لە سنووری هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵایین) لە سێ میحوەرەوە بە ھاوبەشی لە نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر و پێشمەرگە و سوپای عێراق دژ بە چەكدارانی داعش لە باشووری ناحیەی كوڵەجۆ و باكووری قەرەتەپە و باكووری ناحیەی گوڵاڵە لە نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر و لیوای پێنجی پێشمەرگە و لیوای چواری سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ناوچەكانی غەڕە و پەڵكانە لە نێوان سێگۆشەی سلێمان بەگ و خورماتوو و كفری ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداریی هێزەكانی دژەتیرۆر و لیوای حەڤدەی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجامدراوە.
#ئێستا