هەرێم داوایەكی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، حكومەتی عێراق داوایكردووە ئەو كۆمپانیایەی تایبەت بە بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان دادەمەزرێندرێت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەرپەرشتی بكرێـت، بەڵام هەرێم ئەو داوایەی ڕەتكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت خۆی سەرپەرشتیی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات لەكاتێكدا كە كۆمپانیاكە دادەمەزرێندرێت و تائێستا لەسەر ئەو پێنشیازە ڕێككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد نەكراوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، حكومەتی هەرێم شاندێكی یاسایی هەیە كە بۆ پرسی نەوت و وزە و مووچە و بودجە سەردانی بەغداد دەكات، شاندێكی تەكنیكیش هەیە كە گفتوگۆ لەسەر بابەتە تەكنیكیيەكان لەگەڵ بەغداد دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share