نزیكەی 100 دۆنم پوش و پاوان لە ناحیەی سیتەك سووتا

لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە ناحیەی سیتەك نزیكەی 100 دۆنم پوش و پاوان سووتا، پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت، زەڕەبینێك هۆكاری ڕووداوەكە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن چەند هاوڵاتییەکى گوندى (نۆدێ و بزەینان) ئاگادارکرانەوە کە ئاگرێکى بەرفراوان کەوتۆتەوە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک گەیشتنە شوێنى مەبەست، توانییان لە ماوەیەکى کەمدا بەهەماهەنگی لەگەڵ دانیشتووانى گوندەکە ئاگرەکە كۆنتڕۆڵبكەن.

زەرەر و زیانى ئاگرەکە سووتانی نزیکەى 100 دۆنم پوش، پاوان و دارى سروشتیى ناوچەكەیە، وەك ئەوەی پۆلیسی دارستان دەیڵێت.

ئاشكراشیكردووە، دواى گەڕان و پشکنینى شوێنەکە دەرکەوت (زەڕەبینێک) بووەتە هۆی بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بووە.

پۆلیسی دارستان دەستخۆشیش لەو هاوڵاتی و گوندنشینانە دەكات كە خۆبەخشانە هاوكار و پشتیوانی هێزەكانیان بوون لە کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بە پەرۆشەوە لە ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەڕوانین

بافڵ تاڵەبانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە ڕایگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا ئاسەواری ئەم برینە ساڕێژنەبووە بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، بریندارانی…
زیاتر ببینە

چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر کەسێک بازاڕ قۆرغبکات سزادەدرێت

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر کەسێک بازاڕ قۆرغبکات سزادەدرێت. بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، لەبارەی چاودێریی…
Total
0
Share