دواین هەواڵ لەسەر داهاتووی كاسیمیرۆ

یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستێكی گرانبەهای بۆ كڕینی كاسیمیرۆ ئامادە كردووە و ئەویش بە پڕوپاگەندەكان دڵخۆشە.

ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بە كڕینی كاسیمیرۆ هەنگاوی یەكەمی گۆڕانكارییەكان دەستپێبكات.

بۆ كڕینی ئەو ناوەڕاستكارە بەرازیلییە، ئیدارەی مانچستەر ئامادەیە 80 ملیۆن یۆرۆ بداتە دەست یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئەمە جگە لەوەی موچەی هەفتانەكەی دەكاتە دوو هێندەی ئێستا كە لەیانەی ڕیاڵ مەدرید وەریدەگرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان چواردەورەكەی كاسیمیرۆ بەو پڕوپاگەندانە دڵخۆشن و یاریزانە بەرازیلییەكەش مەیلی بەلای گرێبەستەكەدا هەیە.

پێشبینی دەكرێت تا ڕۆژی شەممە، داهاتووی كاسیمیرۆ یەكلایی ببێتەوە و ئەنچیلۆتی ڕای كۆتایی یاریزانەكە ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە

بابەتی دواتر

ئەتلەتیكۆمەدرید دەستبەرداری جواو فلێكس نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی بەرگریی بەرشلۆنە دەبێتە چێڵسی

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزانی دیکەی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای…
Total
0
Share