نوێنەری مۆراتا لە ڕۆمایە

یانەی ڕۆما هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ڕۆما بۆ ڕازیکردنی مۆرینیۆ و دیبالا ڕەزامەندییان لەسەر کڕینی هێرشبەرێکی گەورە دەربڕیوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، نوێنەر و لێپرسراوی کارەکانی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتووەتە شاری ڕۆما، بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ پێکهاتەی “جێلاڕۆسی” بکات.

نرخی شکاندنی گرێبەستی مۆراتا 25 ملیۆن یورۆیە بەڵام یاریزانەکە خوازیارە لەگەڵ ڕۆما بە ڕێککەوتن بگات، لەو پێناوەشدا فشاریکردووە تێچووی گرێبەستەکەی بۆ 12 ملیۆن یورۆ کەمبکرێتەوە.

سەرچاوە ئیتاڵییەکان نووسیویانە، مۆراتا ڕەزامەندیی دەربڕیوە و ڕۆما دڵنیایە لە واژۆکردنی گرێبەستەکە.

بابەتی پێشتر

توخێل ڕاهێنانەکانی بایرنی کردووە بە دۆزەخ

بابەتی دواتر

ئاڵتراسی پاریس بۆ ڤلاهۆڤیچ: پەنجەکانت دەبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share