تەندروستیی جیهانی: 35 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایدەكات، تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون ڕووی لە هەڵكشان كردووە و تاوەكو ئێستا 35 هەزار كەس تووشبوون.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون بە ڕێژەی 20% زیادیكردووە و تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە جیهاندا و بەپێی دوایین داتاكان كە بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دراون تاوەكو ئێستا 35 هەزار كەس تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئاوڵەی مەیمون لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و لە زۆرینەی وڵاتان تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆماركراوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل و توركیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان ئاسایی دەكەنەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان هەڵگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share